بابەتی گۆڕینی ڕەگەز (نێر بۆ مێ یان مێ بۆ نێر) و ڕاستکردنەوەی ڕەگەز (ئەو کەسانەی کە دوو ڕەگەزن بۆ ڕەگەزی زاڵ یاخود شێواوی ڕەگەزییان هەیە بۆ ڕەگەزی دروست). لەو بابەتانەیە کە قسە و باس و شیکاری و توێژینەوە هەڵدەگریت.. بەڵام لێرەدا بە شێوەیەکی کورت لە چوارچێوەی یاسا و بە زمانێکی گشتی باسی دەکەین. لەبەر ئەوەی لە ئێستادا تۆمارکردنی ئەم داوایانە لە دادگاکاندا سەری هەڵداوە.

پرسیار: ئایا دەتوانم ڕەگەزەکەم بگۆڕم بە پێی یاسایی عێراقی؟
وەڵام: ڕەگەز گۆڕین لەو بابەتانەیە کە یاسایی عێراقی بۆی نەچووە و هیچ دەقێکی یاسایی نیە کە چارەسەری ئەم بابەتە بکات، بەڵام بە پشت بەستن بە (ماددەی یەکەم/ بڕگەی دوو) لە یاسایی شارستانی عێراقی ژمارە (٤٠ بۆ ساڵی ١٩٥١) کە باس لەوە دەکات، ئەگەر هاتوو دەقێکی تەشریعی نەبوو بۆ جێبەجێ کردن، پێویستە دادگا پەنا ببات بۆ عورف، وە ئەگەر بە پێی عورف ئەو بابەتە نەناسراو بوو، پێویستە دادگا پەنا ببات بۆ بنەماکانی شەریعەی ئیسلام.. دواتریش قەواعیدی عەدالە.
کەواتە: تاکەکانی کۆمەڵگای عێراقی ناتوانن ڕەگەزەکەیان بگۆڕن لە نێر بۆ مێ یان بە پێچەوانەوە، لەبەر ئەوەی کە یاسایی عێراقی بێدەنگە بۆ بابەتەکە و هەروەها لە عورفی کۆمەڵگای عێراقی گۆڕینی ڕەگەز، کردارێکی نەناسراوە (غیر مألوف)، بۆیە پێویستە بگەڕێینەوە بۆ بنەماکانی شەریعەی ئیسلامی و دەبینین گۆڕینی ڕەگەز لەو کارانەیە کە نەهی لێکراوە، بە گۆڕان لە دروست کراوەکانی خوای گەورە ئەژمێردرێت، وە پێچەوانەیە لەگەڵ حوکمەکانی شەرع و یاسا، وە حەرام کراوە بە ڕەهایی. هەروەها ئەوەی کە دەوترێت ڕەگەز گۆڕین  تەنها گۆڕانکاریە لە ڕووکاری دەرەوەی جەستە چونکە هەریەک لە ڕەگەزەکان (نێر و مێ)پێکەوە لکاوی و تەواوکاری هەیە لەنێوان ئەندامانی دەرەوە و ناوەوەی جەستەی.
بۆیە داواکانی گۆڕینی ڕەگەز لە هەرێمی کوردستان ڕەد دەدرێنەوە.

پرسیار: ئایا دەتوانم ڕاستکردنەوە بۆ ڕەگەزەکەم بکەم بە پێی یاسایی عێراقی؟
وەڵام: ڕاستکردنەوەی ڕەگەز بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە دوو ڕەگەزن (الخنثی) یان شێواوی لە ڕەگەزییان هەیە، ڕاستکردنەوەکە بە پێی حاڵەتی کەسەکە دەکرێت بۆ نێر یان مێ. بە وەرگرتنی هۆرمۆنات یان نەشتەرگەری. ئەمەش پاڵپشتە بە ڕێنمایی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (٤ بۆ ساڵی ٢٠٠٢).وە دەبێت تەمەنی کەسەکە کەمتر بێت لە (١٨)ساڵ.
کەواتە: لە عێراقدا بە پێی یاسا ڕێگە دراوە بۆ ڕاستکردنەوەی ڕەگەز.

پرسیار: ئایا کەس داوای گۆڕینی ڕەگەز و ڕاستکردنەوەی ڕەگەزی تۆمار کردووە لەسەر بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی؟
وەڵام: بەڵێ، چەند داوایەکی گۆڕینی ڕەگەز لە (نێر بۆ مێ و مێ بۆ نێر) تۆمار کراوە لەسەر بەڕێوبەرایەتیمان. داواکان ڕەد و پوچەڵ کراونەتەوە لە لایەن بەڕێوبەرایەتیمان بە پێی یاسا. دواجاریش بڕیارێکی (سەرۆکایەتی دادگایی پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان/ دەستەی شارستانی) دەرچوو، لەسەر بابەتی ڕەگەز گۆڕین. بە ژمارە (٢٦/ الهیئة العامة المدنیة) کە ناوەڕۆکەکەی هەڵوەشاندنەوەی (نقضي) بڕیارێکی ڕەگەز گۆڕین بوو.
هەروەها چەند داوایەکی ڕاستکردنەوەی ڕەگەز تۆمار کراوە پاش بەجێگەیاندنی ڕێکاری یاسایی و ڕەوانەکردنی کەسی داواکار بۆ لیژنە پسپۆڕییەکانی پزیشکی داواکان سەلمێندراوەو (حسم) بوون.

مقدمی ماف پەروەر
بێستوون سلێمان حمە أمین
ئەفسەر لە کاروباری یاسایی بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی

 

اخر مواضيع makwan makwan

محمدطارق شاكر07702302165

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

keyboard_arrow_up

جميع الحقوق محفوظة © عناوين العدالة

close

أكتب كلمة البحث...